كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی JCC : ئاواره‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

 

17ی 2ی2020 له‌ته‌لاری پارێزگای سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی(JCC) له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان ئه‌نجام درا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌ره‌شتی عومه‌ر محه‌مه‌دئه‌مین جێگری پارێزگاری سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی و بابه‌ره‌سوڵ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی و ئاماده‌بوونی  نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رێكخراوه‌ ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و  به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له‌ سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كان و نوێنه‌رانی (JCC) له‌ راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌  به‌رێوه‌چوو.

له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌ره‌شتیاری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو و وێرایی ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ رێكخراوه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌ به‌رده‌وامن له‌هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، داوای كرد رێكخراوه‌كان به‌هه‌مان گوڕوتین به‌رده‌وام بن له‌ هاوكاریییه‌كانیان.

سه‌رپه‌شتیاری (JCC) ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ ئێستا ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌ن زۆر كه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ یاخود هه‌ر ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ جێگاكانی خۆیان، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و خۆپیشاندان و مانگرتن و بارودۆخه‌ی له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق هه‌یه‌. بۆیه‌ داوای كرد رێكخراوه‌كان به‌رده‌وامن له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان.

پاشان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ئه‌جندا خرانه‌ڕوو، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراو پێداچوونه‌وه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو كرا.