یەكێتیی نوسەران یادی یۆبیلی زێڕین دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

یەكێتیی نوسەرانی كورد یادی یۆبیلی زێڕین دەكاتەوە ‌و پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت لەم ساڵدا چەندین پرۆژەی ئەدەبی لە سلێمانی جێبەجێ‌ دەكرێن.
ڕۆژی دووشەممە 17/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە یادی یۆبیلی زێڕینی یەكێتی نوسەرانی كورد/ لقی سلێمانی، كە بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نوسەرانیان كردەوە.
لە میانی مەراسیمەكەدا كە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكان ‌و نوسەران ‌و رووناكبیران  لە ئوتێل رامادا بەڕێوەچوو، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دران ‌و دواتر خەڵات بەخشرایە ژمارەیەك لەو نوسەر ‌و ئەدیبانەی كە خزمەتیان بە ئەدەب ‌و كەلتوری كورد كردوە.
لە وتەیەكدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ نوسەران دەربڕی و ئەو پڕۆژانەشی ڕاگەیاند كە سلێمانی وەك شاری داهێنەری ئەدەبیی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ جێبەجێیان دەكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber