- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1229ی زایینی، (فریدریكی دووەم)ی ئیمپراتۆری ڕۆمانی ڕێككەوتننامەیەكی لەگەڵا موسڵمانەكان مۆركرد كە بەهۆیەوە (قودس و ناسرە و بەیتلەحم)ی لە دەستی موسڵمانەكان وەرگرتەوە و بڕیاریش درا بۆ ماوەی دە ساڵا شەڕ لە نێوان موسڵمان و مەسیحییەكاندا ڕابگیرێت.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1404ی زایینی، ئەندازیاری تەلارسازیی و زانای بواری ماتماتیك و شاعیری ناوداری ئیتاڵیا (لیۆن باتیستا ئەلبێرتی) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە بوارەكانی زانست و ئەدەب كردووە.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1546، دامەزرێنەری مەزهەبی پرۆتستانتی و بانگخوازی ئایینی (مارتن لۆتەر) كۆچی دوایی كردووە كە لەلایەن توندڕەوە كاسۆلیكییەكانەوە دژایەتیی زۆری دەكرا.
- لەگەڵا گەیشتنی هێزەكانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ كیشوەری تازەدۆزراوەی ئەمریكا، ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1685 فەرەنسییەكان لە دورگەی ماتاجۆر بنكەی فۆنت سان لویسیان دامەزراند وەكو پێگەی سەرەكیی فەرەنسا لە خاكی ئەمریكادا.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1856، (عەبدولمەجیدی یەكەم)ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی فەرمانێكی ڕاگەیاند كە بە چاكسازییەكانی هێڵی هەمایۆنی ناسراوە و تێیدا ڕەوشی مەسیحییەكانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیی ڕێكدەخست.
- لەگەڵا نزیكبوونەوەی وادەی پێكهێنانی دەوڵەتی ئیتاڵیا، ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1861 (ڤیگتۆریۆ ئیمانوێڵی دووەم)ی پاشای ناوچەكانی (بییمۆنتی و سفۆیا و سەردینیا) نازناوی پاشای ئیتاڵیای پێبەخشرا.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1911، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا یەكەم پۆستی ئاسمانی لە نێوان شارەكانی (ئەڵڵا ئاباد و ناینی)ی هیندستاندا ئەنجامدرا كە 6500 نامەی لەخۆ دەگرت.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1913، (ڕیمۆن بوانكارییە) وەكو سەرۆك كۆماری فەرەنسا دەستبەكار بوو كورسیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1914، هونەرمەند و دەرهێنەری بەناوبانگی میسری (مەحمود زولفەقار) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە هونەری میسری كردووە.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1920، یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (فەتای عەرەب) لە شاری دیمەشق و لەسەر دەستی ئەدیبی سوریایی (مەعروف ئەرنائوت) بڵاوكرایەوە.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1953، ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان پێكهێنراوە.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1954، ئەكتەری بەناوبانگی هۆڵیۆد (جۆن تراڤۆڵتا)ی ئەمریكی لە دایك بووە كە بەشداریی لە چەندین بەرهەمی سینەماییدا كردووە.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1965، گامبیا لە ژێردەستەیی بەریتانیا ڕزگاری بوو سەربەخۆیی وەرگرت.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1978، هەریەكە لە ئیتاڵیا و ڤاتیكان بەڵگەنامەیەكیان مۆر كرد كە تێیدا هەردووكیان دانیان بە مافی یەكتریدا نا وەكو دەوڵەتێكی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1980، ئاڵای ئیسرائیل لە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە شاری قاهیرەی میسر هەڵكرا كە یەكەم وڵاتی عەرەبی بوو نێردەی دبلۆماتیی ئیسرائیلی تێدا بكرێتەوە.
- ئێوارەی ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1987، سوپای بەعس هێرشێكی فراوانی بۆ ناوچەی بانیخێڵانی سەر بە قەزای دەربەندیخان ئەنجامدا، هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش زۆر بە توندی بەرەنگاری هێرشەكە بووەوە و وێڕای كوژرانی زیاتر لە سەد سەرباز، پێشمەرگە زیانێكی زۆریشی بە سوپای عێراق گەیاند و هێرشەكە تێكشكێنرا.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 1993، سوپای بەعس بە خەستی تۆپبارانی سنورەكانی ناوچەی شێخ لەنگەری كرد و زیانێكی زۆری بەو ناوچەیە گەیاند.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 2001، (فرەنسۆ هەریری) پەرلەمانتاری كوردستان و ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیلانێكدا لەسەر جادەی شەستمەتریی شاری هەولێر تیرۆر كرا.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 2005، حكومەتی ئەمریكا داوای لە سوریا كرد هاوكاریی تیمی نێودەوڵەتی بكات لە دۆزینەوەی بكوژانی (ڕەفیق حەریری)دا.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 2005، لە كۆمەڵگەی باینجانی نزیك ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردە سەر (كەمال شاهین) سەرۆكی پارتی یەكێتیی دیموكراتی كورد لە سوریا و تیرۆر كرا.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 2009، نوسەر و ئەدیب و ڕۆماننوسی ناوداری سودانی (تەیب ساڵح) لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بووە لە ئەدیبە بەناوبانگەكانی عەرەب و بەهۆی كارە ناوازەكانیەوە نازناوی (بلیمەتی ڕۆمانی عەرەبی)ی پێبەخشرابوو.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 2009، دەسەڵاتدارانی میسر (ئەیمەن نور)ی سەركردەی ئۆپۆزسیۆن و سیاسەتمەداریان ئازاد كرد بەو هۆیەی باری تەندروستیی لە زینداندا تێكچووبوو.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 2012، لەسەر ڕاسپاردەی (بان كی مۆن) سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی یۆنامی لە عێراق بڵاوكرایەوە كە ئاماژەی بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ دەدا لە عێراق و هەرێمی كوردستان تێیدا داوای لە دەسەڵاتدارانی بەغداد و هەرێم كردبوو ڕێگە بە پێشێلكردنی مافەكانی خەڵك نەدەن.
- ڕۆژی 18ی شوباتی ساڵی 2012، میوزیكژەن و گۆرانیبێژ و هونەرمەندی سودانی (محەمەد عوسمان وەردی) لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە خاوەنی جەماوەرێكی زۆر بووە.
- ئەمڕۆ لە گامبیا بە ڕۆژی سەربەخۆیی لە قەڵەم دەدرێت و مەراسیمی تایبەت بەو بۆنەیەوە ساز دەكرێت، لە كۆماری جەزائیریش بە ڕۆژی شەهید ئەژمار دەكرێت.