رێوشوێن بۆ خۆپارێزیی لە كۆرۆنا دەگیرێتەبەر

پارێزگای سلێمانی

كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم ‌و عێراق دەكات پێداویستی رێگریكردن ‌و خۆپاراستن دابین بكەن.
ڕۆژی سێشەممە 18/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە كەرتی تەندروستی و ڕێكارەكان بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون، بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دران.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەرییدا داوای لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی عێراق و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كرد پێداویستییەكانی ڕێگریكردن و خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە دابین بكەن و پشتیوانیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بكەن، هەموو لایەكیشی دڵنیا كردەوە كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە پارێزگای سلێمانی تۆمار نەكراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی سوپاسی پارێزگاری سلێمانیی كرد كە پشتیوانی سەرەكیی كەرتی تەندروستیی پارێزگاكە و سنورەكەیە و ڕێوشوێنەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای خستەڕوو بە هەماهەنگیی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber