پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم دەكات، وەزیری پلاندانانیش رایدەگەیەنێت، چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە سلێمانی دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 19/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی دڵنیایی جۆری.
لە دیدارێكدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری و بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە پارێزگای سلێمانی، گفتوگۆ كرا لە بارەی پرۆژەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پشتیوانییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردن و بەردەوامبوونی پڕۆژەكان و تەرخانكردنی بودجە بۆ پارێزگاكان.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بە وردیی باس لە دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی و بەنداوەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كران، لەلایەن بەڕێز وەزیری پلاندانانەوە ئەو پڕۆژانە خرانەڕوو كە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كراونەتە كاری لە پێشینە بە تایبەتی پرۆژەكانی ڕێگاوبانی دوكان – چوارقوڕنە، وارماوا – دەربەندیخان، سەیدسادق – پێنجوێن و پرۆژەی بەنداوەكان و هێڵی ئاوی دوكان - سلێمانی و دەربەندیخان و تەواوكردنی بینای خوێندنگەكان.
لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەگەرییدا بەڕێزان وەزیری پلاندانان و پارێزگاری سلێمانی ئامانجی سەردانەكە و پلانی وەزارەت و حكومەتی هەرێمیان بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن خستەڕوو وەڵامی رۆژنامەنووسان درایەوە.
بۆ بینینی تەواوی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكە كلیك لەم لینكە بكە:
https://www.youtube.com/watch?v=i4Nw3n7G8hw&t=31s
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber