كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

پارێزگای سلێمانی

لە شاری هەولێر ‌و بە ئامادەبوونی لایەنە بەرپرسەكان كۆبوونەوەیەكی تایبەت رێكخرا بۆ چۆنێتیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕۆژی شەممە 22/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە كۆبوونەوەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی (كۆرۆنا)، كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتیی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیرە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم ڕێكخرابوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی تێروتەسەل كرا سەبارەت بە چۆنێتیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و یەكخستنی تواناكان لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، هاوكات چەندین ڕێنمایی و بڕیار بۆ ڕێگرتن و خۆپارێزیی لەو ڤایرۆسە پەسەند كران.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەندین وڵاتی جیهاندا، حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵەكانیان خستەگەڕ لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانی هەرێم ‌و بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا چەندین رێوشوێنی پێویست گیراونەتەبەر.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber