كار بۆ دابینكردنی بەرهەمەكانی سوتەمەنی بۆ سلێمانی دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و بەڵێن دەدەن كار بۆ دابینكردنی نەوتی سپی ‌و بەرهەمەكانی سوتەمەنی بۆ سلێمانی بكەن.
ڕۆژی یەكشەممە 23/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە وەفدێكی تەكنیكیی وەزارەتی نەوتی عێراق.
لە میانی كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا گفتوگۆ كرا لەبارەی پێداویستییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە هەموو بەرهەمەكانی سوتەمەنی.
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی بەڕێزان بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و بەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی وەزارەتی نەوت و پارێزگاری سلێمانیدا لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكەدا بەڵێنیاندا لەسەر بنەمای راپۆرتی لیژنە تەكنیكییەكەیان كاری پێویست بۆ دابینكردنی نەوتی سپی و قیر و نەوتی ڕەش بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش سلێمانی بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber