وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر بۆ سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێم رەزامەندیی دەردەبڕێت لەسەر دامەزراندنی (٣) وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە پارێزگاكانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆك) بە توانای 25 مێگاوات كارەبا بۆ هەر وێستگەیەك.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبا، دەستیان كردووە بە ئامادەكردنی تەندەر و گرێبەستەكان بە مەبەستی بەئەنجامگەیاندنی پرۆژەكان كە بڕیارە بە شێوەی وەبەرهێنان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێن و وەزارەتی كارەبا بە پێی رێككەوتن و گرێبەستێك ئەو بڕە كارەبایەیان لێ دەكڕێت كە بەرهەم دەهێنرێت.
بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر یەكێكە لەو پرۆژە گرنگانەی كە دۆستی ژینگەیە و وەزارەتی كارەبا پاڵپشتی هەموو وەبەرهێنەرێك دەكات كە لەو بوارەدا كار بكات.
پارێزگای سلێمانی لە (پلانی كاری وزەی بەردەوام SEAP) بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئاماژەی بەو پرۆژە ستراتیژییە گرنگە كردووە و پاڵپشتیی تەواوی دەكات و بە بایەخەوە كاردەكات بۆ داڕشتنی پلانی پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و كەمكردنەوەی ئەو دەردراوە گازییانەی دەبنە هۆی زیادبوونی پەنگخواردنەوەی گەرمیی، هەروەها كار دەكات بۆ پاراستنی سروشت‌ و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی‌ و پەرەپێدانی ڕیسایكلین ‌و بەكارهێنانی وزە نوێكانی دۆستی ژینگە، وەك كاركردن لەسەر بنەما ئەندازەییەكانی پاسیڤ هاوس ‌و بەكارهێنانی گڵۆپی لید و وزەی خۆر و با و هەڵم‌ و ئاو و بەكارهێنانی گازی LPG بۆ وزەی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلەكان ‌و بایەخدان بە گواستنەوەی گشتیی ‌و كەمكردنەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكان ‌و بوارەكانی دیكە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber