زانكۆكان ئامادەكاریی دەكەن بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا

پارێزگای سلێمانی

كۆبونەوەیەكی تایبەت لە نێوان پارێزگاری سلێمانی ‌و سەرۆكی بەشێك لە زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت لە پێناو ئامادەكاریی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕۆژی دووشەممە 24/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی زانكۆ حكومیی و ئەهلییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تایبەت بوو بە ڕێگریكردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی تێروتەسەل كرا لە بارەی ئامادەكارییەكان ‌و چۆنێتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پەتایەدا ‌و بڕیاردرا هەموو دامودەزگاكان پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و هەڵمەتی فراوانی هۆشیاربی خۆپارێزیی و تەندروستی جێبەجێ بكەن.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانیی بۆ هەڵمەت و هەوڵی زانكۆكان دووپات كردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber