پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە بودجەی بۆ تەرخان كراوە و پرۆژەیەكی زانستییە بۆ ناساندنی ئەو دار و رووەكە خۆڕسكانەی كە لە كوردستان و ناوچەكەدا هەن و بۆ توێژینەوەی زانستی لە زانكۆ و پەیمانگەكاندا و پاككردنەوەی هەوا و ژینگە و جوانیی ناوچەكە گرنگن.
شوێنی پرۆژەكە دەكەوێتە نزیكی هەواری شار بەرامبەر خێوەتە و مەلاداودە و بودجەكەی بریتییە لە (49.800.000) چل و نۆ ملیۆن و هەشتسەد هەزار دینار و لە مانگی ئایاری ساڵی 2019ەوە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لیژنەی بەدواداچوونی كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەدواداچونیان بۆ پرۆژەكە كردووە كە بریتین لە ( بەكرێگرتنی كرێكاری كاتیی بۆ كاری كشتوكاڵی وەك بژار و ئاودان و گیابڕین و هتد، چاككردنی كابینە و دابینكردنی پێداویستییەكانی ئاو و كارەبا و دەرگا و پەنجەرە، بەكرێگرتنی گرێدەر و شۆڤڵ بۆ دروستكردنی ئاگربڕ و چاككردنی جادەوبان، كڕینی پێداویستی كشتوكاڵی كێڵگەیی و بەكرێگرتنی پاسەوان بۆ پرۆژەكە و چەند پێداویستییەكی دیكە).
ۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber