رۆژی 26ی2ی2020، به‌رێز پارێزگاری سلێمانی و به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی(JCC) بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له پرۆسه‌كه‌و بارودۆخی هاووڵاتیان، به‌شێك له‌و هۆتێلانهیان به‌سه‌ركرده‌وه كه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تێدا كه‌ره‌نتینه كراوه كه له‌وڵاتی ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته.
بۆ رێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی، سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌و وڵاته‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه ئه‌و ڤایرۆسه‌ی تێدا بڵاوبووته‌وه، بۆماوه‌ی 14 رۆژ كه‌رنتینه(نیشته‌جێكردنیان له‌شوێنكی دیاریكراو چاودێری كردنیا و رێگری له چوونه ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵ بوونیان به‌خه‌ڵكی تر) ده‌كرێن و پاش دڵنیابوون له سه‌لامه‌تیان مۆڵه‌تی ده‌رچوونیان پێ ده‌درێت. ئه‌مه‌ش رێوشوێنێكی زانستی و خۆپارێزییه‌و زۆربه‌ی وڵاتان ده‌یگرنه به‌ر و له‌سلێمانیش 5 شوێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كراوه.