پرۆژەی ئاوەڕۆی لولەیی لە قەزای سەیدسادق تەواو كراوە و دوای بەدواداچوونی لیژنەیەكی هونەریی لە پارێزگای سلێمانی دەركەوتوە كە پرۆژەكە كەموكوڕیی تێدا نییە و خزمەت بە سنورەكە دەكات.
پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بودجەی بۆ تەرخانكراوە و بودجەی بریتییە لە (8.262.000) هەشت ملیۆن و دووسەد و شەست و دوو هەزار دینار، ماوەی پرۆژەكە نزیكەی دوو مانگ بووە و لەكاتی خۆیدا تەواو كراوە.
لیژنەی بەدواداچوونی كاروباری هونەریی لە پارێزگای سلێمانی سەردانی پرۆژەكەیان كردووە و بە شێوەیەكی گشتی كەموكوڕیی نییە و بە باشی جێبەجێكراوە.
لیژنەكەە راپۆرتی بۆ پارێزگا بەرز كردوەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە پرۆژەكە خزمەت بە دانیشتوانی سنورەكە دەكات.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber