پارێزگار كۆمپانیایەكی دەرمان بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی كۆمپانیای پایۆنێر بەسەر دەكاتەوە ‌و دەستخۆشییان لێدەكات بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان ‌و چارەسەری پێویست بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕۆژی شەممە 29/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، كۆمپانیای پایۆنێری تایبەت بە پیشەسازیی و بەرهەمهێنانی دەرمان بەسەر كردەوە و لەلایەن بەڕێز سەعد فایەق كۆڵەك خاوەنی كۆمپانیاكە و پسپۆڕ و پزیشك و ئەندازیار و كارمەندانی كۆمپانیاكەوە پێشوازییان لێكرا.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی خەڵكی پارێزگای سلێمانیی پێگەیاندن كە توانیویانە لە ئاستێكی زانستی و تەندروستیی بەرز و لە ئاستی ستانداری جیهانیدا دەرمان و پێداویستییە چارەسەرسازییەكان بەرهەم بهێنن و بەهۆی ئەوەی هەموو ئەو دەرمان و پێداویستییانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستن لەو كۆمپانیایەدا بەرهەم دەهێنرێن، توانیویانە ئاسایشی تەندروستی و دەرمان لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا بپارێزن.
دواتر لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ‌و پارێزگای سلێمانی، هەموو ئەو دەرمان ‌و پێداویستییانە بە كوالێتییەكی بەرز بەرهەم دەهێنرێن كە هۆكارن بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و سەرجەم رێكارە تەندروستییەكانیش گراونەتەبەر بۆ رێگرتن لە توشبوونی هاووڵاتیان بەو ڤایرۆسە.
بۆ بینینی لێدوانە رۆژنامەوانییەكە كلیك لەم لینكە بكە:
https://www.facebook.com/KRG.SlemaniGov.Official/videos/510550399869130/

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber