وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی ‌و تەندروستیی جیهانی دەگاتە سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی باڵای وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم ‌و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەگاتە پارێزگای سلێمانی ‌و گفتوگۆ دەكرێت لە بارەی رێكارە تەندروستییەكان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕۆژی شەممە 29/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا ‌و بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی باڵای وەزارەتی تەندروستی و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان كە بە (WHO) ناسراوە.
لە دیدارێكی هاوبەشدا گفتوگۆ كرا لە بارەی هەنگاو و ڕێكارە تەندروستییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان ‌و بە تایبەت لە هەرێمی كوردستان.
بەڕێز وەزیری تەندروستی سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی تری كرد كە بە شێوەی شیاو و شایستە كارەكانیان جێبەجێ كردووە.
دواتر وەفدی میوان بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی نەخۆشخانەی تایبەت بە چاودێریكردنی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە شاری سلێمانی بەسەر كردەوە كە لە ماوەیەكی كەمدا بە شێوەیەكی زانستیی و شایستە ئامادە كراوە.
دواتر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەگەریدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەوە ڕاگەیەندرا كە تا كۆتایی مانگی شوبات هیچ حاڵەتێكی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا نییە و داوا لەو كەسانەش كرا كە بە هەر ڕێگایەك گەڕاونەتەوە كوردستان و پشكنینیان بۆ نەكراوە، تیمە تەندروستییەكان ئاگادار بكەنەوە بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان.
بۆ بینینی دەقی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی بەڕێزان وەزیری تەندروستی ‌و پارێزگاری سلێمانی، سوود لەم لینكە ببینن:
https://www.facebook.com/KRG.SlemaniGov.Official/videos/528528381126750/

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber