كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان  UNHCRو WHOو JCCبه‌رێوه‌چوو

پارێزگای سلێمانی

 

به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو چیمه‌ن ساڵح نوێنه‌ری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی (jcc)كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان نوسینگه‌و رێكخراوه‌كانی UNHCRو WHO به‌رێوه‌چوو

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، له‌وانه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن و رووبه‌روونه‌وه‌ی  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌خی ته‌واو درا به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگاكانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌.

ته‌وه‌ره‌كانی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ كه‌مپه‌كان و به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاری له‌ كه‌مپه‌كان و چۆنێتی وشیاركردنه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی باری ته‌ندروستی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كاندا.