شەقامی سەدمەتريی سلێمانی ناونرا شاڕێی بابان

پارێزگای سلێمانی

لەسەر پێشنیازی شارەوانیی سلێمانی، شەقامی سەدمەتری ناودەنرێت شاڕێی بابان ‌و پارێزگاری سلێمانیش رەزامەندیی لەسەر پێنشازەكە دەردەبڕێت.
ڕۆژی یەكشەممە 1/3/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر پێشنیازی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بە ناونانی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی بە (شاڕێی بابان) وەك هێمایەك بۆ ڕۆڵی میرنشینی بابان.
شەقامی سەدمەتریی سلێمانی فەرمانی جێبەجێكردنی دەرچوە ‌و بەمزوانە كاركردن لە پرۆژەكەدا دەست پێدەكات، كە لە نزیك تاسڵوجەوە دەست پێدەكات ‌و دەچێتەوە دێ‌ كۆن ‌و لەوێوە بەرەو قەرەدۆغە دەچێت، دواتر لە نزیك قڕگەوە بەرەو دۆڵەمیران دەچێت ‌و بە بەردەم قولەریسی دەچێتەوە تاسڵوجە، بە جێبەجێكردنیشی هاتوچۆی هاووڵاتیان ئاسان دەبێت ‌و لۆدی سەر شەقامەكانی شەست مەتری كەم دەبێتەوە، هاوكات كارئاسانیی باش دەكات بۆ جوڵەی بازرگانی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber