ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قوباد طاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و خالید دۆسکی وەزیری ڕۆشنبیری و د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرپرسێکی حکومی و حیزبی مەراسیمی دەستپێکردنی (دوەمین ڤێسیڤاڵی فیلمی یەکێتی ئەوروپا) لە سلێمانی بەرێوە دەچێت.
لەفیستیڤاڵهکەدا 15 فیلمی ئهوروپی و 6 كورته فیلمی كوردی نمایش دهكرێت.
فیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ لەرۆژی 15 بۆ 20ی مانگی ئایاردا بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین فیلمی ئەوروپی و کوردی تێدا نمایش دەکرێت.
دوەمین فیستیڤاڵی فیلمی ئەوروپا لەلایەن شاندی یەکێتی ئەوروپا ، باڵوێزخانەکان و کونسوڵگەری وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا بههاوبهشی لهگهڵ كۆمپانیای ڤینچی پێشکەش دەکرێت.
رۆژانی نمایش كردنی فیلمهكان دەکەونە رۆژەکانی 15-16-17/ 5 /2016له ئنستیتوتی كهلهپوری كورد نزیك دهرگای خوارهوهی پاركی ئازادی، کاتژمێر ٢:٣٠ی پاش نیوەڕۆ.
رۆژانی 18-19-20 /5 / 2016 له شاری جوان (گراندمیلینیۆ،)، کاتژمێر 2:30ی پاش نیوەڕۆ.
پێشتر د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لە پێشوازی سەفیری یەکێتی ئەوروپا بۆ پارێزگای سلێمانی و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :
خۆشحاڵین بۆ جاری دووەم لە ساڵی دوەمی ڤێستیڤاڵی فیلمی یەکێتی ئەوروپادا لە سلێمانی کۆدەبینەوە ، بایەخی ئەم جۆرە چالاکیە هونەری و ڕۆشنبیریانە ، جگە لەوەی نیشاندەری ئاستێکی پتەوی پەیوەندیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپادا دەتوانێت دەرگایەکی تری هاوکاری و لێک تێگەیشتنی هەردوو لابێت
ڕ.س