كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو

پارێزگای سلێمانی

له‌ بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی(JCC) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی و نوێنه‌ری WHO  و UNICIF  و UNFPA و  ژماره‌یه‌ك رێكخراو و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و نوێنه‌ری ته‌ندروستی كه‌مپه‌كان ئاماده‌بوون 

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی ته‌رخانكرابوو به‌ بابه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی و چۆنێتی خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو چیمه‌ن ساڵح نوێنه‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان باسی رێوشوێنه‌كانی  كرانتینه‌كردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كرد و روونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هۆتێل و شوێنی گه‌شتیاری كه‌ره‌نتینه‌ كراون به‌رده‌وام كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان  سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن و له‌ پێداویستیه‌كانیان ده‌كۆڵنه‌وه‌.

داواشی كرد رێكخراوه‌كان هاوكاری ئه‌و پرۆسه‌یه‌و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ بكه‌ن كه‌ كه‌رنتینه‌ كراون.