پرۆژەی ئاوەڕۆ ‌و كۆنكرێتكردنی كەڵەكن

پارێزگای سلێمانی

پرۆژەی تەواوكردنی كاری ئاوەڕۆ و كۆنكریتكردنی شەقامی سەرەكیی نێوان جیاكراوەی (37،119) ی كەڵەكن لە شاری سلێمانی.
پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بودجەی بە بڕی (2.450.664.000) دوو ملیار و چوارسەد و پەنجا ملیۆن و شەشسەد و شەست و چوار هەزار دینار بۆ تەرخانكراوە.
شوێنی پرۆژەكە دەكەوێتە شەقامی كوردسات بەرەو كەڵەكەن، بە هەمان شێوەی پرۆژەكانی دیكە لەلایەن بەشی بەدواداچوونی كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگای سلێمانی سەردانی پرۆژەكە كراوە كە بریتین لە ( بڕین و پڕكردنەوە و دروستكردنی باراناو، دروستكردنی مەنهۆَڵی كۆنكریتی، فەرشكردنی گرانولەر بۆ شۆستە، فەرشكردن و كوتانەوەی تێكەڵەی جۆری A، دروستكردنی دیواری راگر، دانانی كربستۆن و بیهارتۆن بۆ شۆستەی بەشێك لە كۆڵانەكان و كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكان بە هێزی بەرگەگرتنی 360MPA و دانانی یەك تەبەق BRC لەگەڵ كاری راكێشانی بۆری ئاو و ئاوەڕۆ و گواستنەوەی ستوونی كارەبایی.
پرۆژەكە سوودێكی زۆری بە هاووڵاتیانی سنورەكە گەیاندوە ‌و لەلایەن لیژنەكانەوە چەند جارێك سەردانی كراوە ‌و دوای تەواوكردنی پرۆژەكە راپۆرتی پێویست لە بارەیەوە بۆ پارێزگای سلێمانی ‌و لایەنی پەیوەندیدار بەرز كراوەتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber