هەڵمەتێك بۆ پاكژكردنەوەی شوێنە گشتییەكان

پارێزگای سلێمانی

بە ئامانجی پاكژكردنەوەی شاری سلێمانی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان لە ژێر چاودێریی بەڕێز پارێزگاری سلێمانیدا هەڵمەتی پاكژكردنەوە ‌و دەرمانپرژاندنی شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی دەستی پێكرد.
شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە 8/3/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەبەشداریی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی تر؛ هەڵمەتی پاكژكردن و دەرمانپرژاندنی شۆستە و شەقام و شوێنە گشتییەكانیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێكرد.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی بە ناوی پارێزگاوە سوپاس بۆ هەوڵ و هیممەتی جوامێرانەی هەموو خەڵكی پارێزگای سلێمانی و سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانیی كرد، كە هەموو توانایەكیان خستوەتەگەڕ لە پێناو خۆپارێزیی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ناو هاووڵاتیاندا.
ئاماژەی بەوەش كرد هەڵمەتەكە لە شەو و ڕۆژانی ئایندەدا بەردەوام دەبێت بە ئامانجی پاكژكردنەوەی تەواوی پارێزگای سلێمانی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber