پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی کۆبۆوە

پارێزگای سلێمانی

دوای نیگه‌رانی به‌شێك له‌ كاسبكارانی عه‌لوه‌ی ئێستای سلێمانی ،  کاسبکاران و خاوەن قاطعەکانی عەلوەی سلێمانی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی کۆبونەوە.
هەرچی زوە هەوڵ بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش ئەدەین و پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەکەین لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و کاسبکاراندا .
لەماوەی رابردودا بە هۆی ململانێ سیاسیەکان و جەنگەوە ، هاتوچۆو گواستنەوە لە پارێزگاکانی باشوری عێراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی توشی ئاستەنگی هاتوەو بارگرانی بۆ شۆفێری بارهەڵگرەکان و کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی دروستکردوە ، لە بەرامبەر ئەم کێشەیەدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:
دوای ئه‌وه‌ی بریارە عەلوەیەکی نوێ لە سلێمانی دروستبکرێت ، کە بەو پێیە شاری سلێمانی دەبێتە خاوەنی دوو عەلوە ، ئه‌و بڕیاره‌ بووه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی به‌شێك له‌ كاسبكارانی عه‌لوه‌كه‌ی ئێستا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نیوەڕۆی 16/ 5 / 2016 له‌لایه‌ن د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلیمانی له‌دیوانی پارێزگا پێشوازییان لێکرا.
به‌شێك له‌نوێنه‌رانی كاسبكارانی ئه‌و عه‌لوه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ چەند داواکاریەکیان پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد .
د.ئاسۆ فەرەیدوون بە نوێنەرانی کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی راگەیاند:
ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بەرژەوەندی هەموو کاسبکاران بپارێزین ، لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێت بەرژوەندی هاوڵاتیان لەبیر بکەین ، بۆیە دەبێت رێگە لە قۆرخکاری بگرین و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندیەکەوە.

ڕ.س