پارێزگار قەزای دەربەندیخان بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی قەزای دەربەندیخان بەسەر دەكاتەوە ‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی قەزاكەدا تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ دەكەن.
ڕۆژی سێشەممە 24/3/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی قەزای دەربەندیخانی كرد و لەلایەن بەڕێزان قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەری تەندروستی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە پێشوازیی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا گفتوگۆ كرا لەسەر بارودۆخی تەندروستیی قەزاكە و ڕێكارەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و ستایشی خەڵك و قائیمقامیەت و هەموو دامودەزگاكانی كرد بۆ پابەندبوونی تەواویان بە بڕیار و ڕێنماییە تەندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییەكان.
هەر لە میانی كۆبونەوەكەدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی هەموو پشتیوانییەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانیی پێڕاگەیاندن و بەشێك لە پێداویستییە خۆپارێزیی و تەندروستیی و لۆجستی و داراییەكانی بۆ قەزاكە دابین كرد و بەڵێنی بەردەوامیشی پێدان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber