پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوا رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تاووتوێ دەكەن.
ڕۆژی چوارشەممە 25/3/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی هەماهەنگیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا.
لە میانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە دوایین هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئێستا و پێشكەشكردنی خزمەت بە هاووڵاتیان، هاوكات دواڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تاوتوێ كران و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber