بەرنامە بۆ جوڵەی بازرگانیی ‌و بازاڕ دیاریی دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریدا كۆدەبێتەوە ‌و بەرنامەی پێویست بۆ جوڵەی بازرگانیی ‌و بازاڕ دیاریی دەكرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 25/3/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا لەگەڵ بەڕێزان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەریی و (سەرۆكی لیژنەی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردنی خۆراك) و بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵ و ئاودێریی سلێمانی و سەرۆكی ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی و خاوەنی كۆمپانیا بازرگانییەكانی خۆراكدا كۆبوەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی دڵسۆزیی و خەمخۆریی كۆمپانیاكانی خۆراك و كارمەند و كرێكارە بەڕێزەكانیانی كرد، كە جوامێرانە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دابینكردنی خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكان بۆ هاووڵاتیان.
هەر لە میانی كۆبونەوەكەدا دوای ئاڵوگۆڕی بیروڕا ‌و گفتوگۆی تێروتەسەل لە بارەی خستەنەگەڕی هەموو تواناكان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان، بەرنامەی پێویست بۆ بەردەوامبوونی جوڵە بازرگانییەكان و گەیاندنی خۆراك و پێداویستییەكان بۆ بازاڕ و ماركێت و دوكانەكان دیاریكرا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber