حكومەتی هەرێم ماوەی پشوو درێژ دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر زاری گوتەبێژەكەیەوە راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە ‌و تێیدا ماوەی پشووی دامودەزگا فەرمییەكان درێژ دەكاتەوە بۆ رۆژی 16ی نیسان.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:
 لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی رۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت، دەستە، فەرمانگە، دامەزراوەكانی هەرێم، زانكۆ وپەیمانگا، قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ئەهلی (جگە لە هێزەكانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەكانی تەندروستی) لە رۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٩ تا رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/١٦.
وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەكان لە رێگای پیادەكردنی ئێشگریی لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییە فریاگوزارییەكان بە هاووڵاتیان بەردەوام دەبن.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٨ ئاداری ٢٠٢٠

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber