وەفدێكی كونسوڵخانەی چین سەردانی سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی باڵای كونسوڵخانەی كۆماری چین لە هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگیی نێوان هەرێم ‌و چین دەكرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕۆژی دووشەممە 30/3/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان جێگری كونسوڵی گشتیی كۆماری چین لە هەرێمی كوردستان و تیمی پزیشكیی وڵاتی چین و وەفدی هاوڕێیان كە بە سەردانێك گەیشتبوونە سلێمانی.
لە دیدارێكدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری وەزیری تەندروستیی هەرێم و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، گفتوگۆ كرا لە بارەی هەماهەنگییە زانستیی و تەندروستی و ئەكادیمییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەفدی میوان ئامادەیی خۆیانیان پیشاندا بۆ هەموو جۆرە هەماهەنگییەك سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەڵوێستی خەڵك و حكومەتی كۆماری چینی میللیی كرد، كە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بوون لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانیشدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber