جێگری سەرۆكی حكومەت سوپاسی پارێزگای سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات بە مەبەستی سوپاسكردن ‌و پشتیوانیی ‌و گفتوگۆكردن لە بارەی دوایین رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا.
ڕۆژی شەممە 4/4/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی، كە بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی سەردانی پارێزگاری سلێمانی كردبوو.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی دوا ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و پێشنیازەكانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا.
لە بەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەكانیدا، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و گشت دامودەزگاكانی گەیاندە بەڕێزیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber