لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكان كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە ‌و گفتوگۆ دەكات لە بارەی دوایین رێكارەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان ‌و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 4/4/2020، بە سەرپەرشتیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا كۆبوەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و پێشنیازەكان بۆ ڕێكخستنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان و ڕێكار و ڕێنماییە تەندروستی و كارگێڕی و ئارامیی و ئابووریی و خزمەتگوزارییەكان و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber