وەزیری تەندروستیی عێراق سوپاسی پارێزگای سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەزیری تەندروستیی عێراق سوپاسی پارێزگای سلێمانی دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پشتیوانیی بەغدادیش دەردەبڕێت بۆ هاوكاریكردنی سلێمانی ‌و هەرێمی كوردستان.
شەوی پێنجشەممە 9/4/2020، بەڕێز جەعفەر سادق عەلاوی وەزیری تەندروستیی حكومەتی ئیتحادی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانیدا، پشتیوانیی خۆی و وەزارەتی تەندروستیی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان دەربڕی.
وەزیری تەندروستیی عێراق سوپاسی حكومەتی خۆجێیەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی و دامودەزگا دەوڵەتییەكانی كرد، كە بەشێوەیەكی شایستانە توانیویانە بەرەنگاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی بۆ پشتیوانیی و هەماهەنگییەكانی بەڕێزیان دەربڕی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber