كۆبونەوەیەكی تایبەت بە دوایین رێكارە ئیدارییەكان

پارێزگای سلێمانی

لە بینای قائیمقامیەتی مەڵبەند ‌و بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری سلێمانی، كۆبونەوەیەكی تایبەت بە دوایین رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و ژیانی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دووشەممە 4/5/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، لەگەڵ بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانیدا كۆبوەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی دوا ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و بژێویی خەڵك و داهات و ئابووریی دەوڵەت و مەترسییەكانی دوای كۆرۆنا.
جەخت لەوە كرایەوە هەموو تواناكان بخرێنە كار بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان ‌و پاراستنی ئاسایشی گشتی ‌و ژیانی تاكەكانی كۆمەڵ، بە شێوەیەك كە ئەم دۆخەی ئێستا بە كەمترین زیان تێبپەڕێنرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber