هەوڵ بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوت ‌و شوێنە ئایینییەكان دەدرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە دەستەیەك مامۆستای ئایینی دەكات ‌و گفتوگۆ دەكەن لە بارەی كردنەوەی دەرگای مزگەوت ‌و شوێنە ئایینییەكان.
ڕۆژی چوارشەممە 6/5/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە دەستەیەك لە بەڕێزان زانایانی سەروەری ئایینی پیرۆزی ئیسلام، كە بە نوێنەرایەتیی بەڕێزان زانایانی ئایینی و نوێژخوێنانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەردانی پارێزگاری سلێمانییان كردبوو.
لە دیدارێكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای پێشكەش كردن لە بەرامبەر پابەندیی و خۆپارێزیی و بەشداریی كارایانەیان لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا. دواتر گفتوگۆ لەسەر كردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئایینییەكانی تر كران و پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای بۆ داواكارییەكانیان دەربڕی ‌و باسی لەوە كرد، بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆببنەوە و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دەربكرێت.
پارێزگاری سلێمانی بەڕێزانی دڵنیا كردەوە لەوەی كە بە پێی مەرج و ڕێنمایی و ڕێكارە تەندروستییەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینییەكان دەكرێنەوە.
وەفدی زانایان، سوپاسی خۆیان پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی و هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەكان و خەڵكی كوردستان و سلێمانی كرد، كە توانییان بەیەكەوە دۆخی سەختی پەتای كۆرۆنا بە پشتیوانیی و بەخششی خودای گەورە و هیممەتی هەمووان، تێبپەڕێنن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber