پارێزگاری سلێمانی بەشدارییكرد لە مەراسیمی بەخشینی خانوویەك بە خانەوادەی شەهێدێكی شەڕی دژ ە داعش و داواش دەكات خزمەتی زیاتری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان بكرێت.
ڕۆژی شەممە 16/5/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەشدارییكرد لە مەراسیمی بەخشینی خانوویەكی نوێ بە خانەوادەی بەڕێزی شەهید بەهرۆز، یەكێك لە شەهیدە قارەمانەكانی شەڕی دژی داعش.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی كۆمپانیای بەڕێز و ئامادەكارانی پرۆژەكە و خێزان و كچە تاقاناكەی كاكە بەهرۆز خاتوو بارینی كرد، هیواشی خواست بە هەموو لایەكمان وەك ئەركێكی نیشتمانیی و یاسایی و ویژدانیی خزمەتی زیاتری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان بكەین.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber