سەردانی پارێزگار بۆ ناحیەکانی بنگرد و خدران

پارێزگای سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون ، یاوەریان قایمقامی قەزای دوکان و چەند ئەندام ئەنجومەنێک لە لیستە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی سەردانی هەردوو ناحیەی ( بنگرد و خدران)یان کرد.
رۆژی چوارشەممە 18-5-2016 د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی قەزای دوکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی مەیدانی ناحیەکانی بنگرد و خدرانیان کرد کەسەر بە قەزای دوکانن ، وە لەگەڵ هەردوو بەرێوبەری ناحیەکەو بەرێوبەری یەکە ئیداریەکانی ئەو سنورە کۆبونەوەو باس لە بەرێوەچونی ئیشوکاری ناو فەرمانگەکان و هاوڵاتیان کرا.
لەبەشێکی تری سەردانەکەیان ، پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناحیەی (بنگرد و خدران ) لە دوو کۆبونەوەی جیادا کۆبوەوە.
د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی ، لە نزیکەوە گوێی لە داواکاریەکانی هاوڵاتیان گرت و بەڵێنی پێدان کە هەرچی لە توانادا هەبێت بیکات بۆ جێبەجێ کردنی داواکانیان و گەیاندنی بە شوێنی خۆیڕ.س