حكومەت راگەیەنراوێك لە بارەی دەوامی فەرمانگەكان بڵاودەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لە بارەی چۆنێتیی دەوامكردنی فەرمانگەكان بڵاوكردەوە كە تێیدا چۆنێتیی دەوامكردنی فەرمانبەران روونكراوەتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:

راگەیەندراوێك لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
رۆژی یەكشەممە ٧ حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەوامی فەرمی لە دامودەزگا‌كانی هەرێمی كوردستان بە میكانیزمی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێدەكاتەوە.
وەزارەت، دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەكانی سەر بە وەزارەت پابەند دەبن بە دەوام پێكردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪ فەرمانبەران و بەشێوەیەكی تەناوب.
لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەكانیش رێوشوێنی تەندروستی بۆ چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییان و سەرلێدەران دەگرێتەبەر كە بە بێ بەریەك كەوتن و رۆتین مامەڵەكانیان جێبەجێ دەكرێت.
داوا لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران دەكەین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٦/٦

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber