لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سنوری پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی چۆنێتیی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پێشكەشكردنی خزمەت بە جوتیاران و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان.
رۆژی یەكشەممە 7/6/2020 بە سەرپەرشتیی بەڕێز (عومەر ئەحمەد ئەمین) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی، لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێكی هەنووكەیی.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری جوتیاران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی كشتوكاڵ و سایلۆكان و چاودێریی بازرگانیی بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لە بارەی پێشكەشكردنی زۆرترین خزمەت بە جوتیاران و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ وەرگرتنی گەنمی وەرزی ئەمساڵی جوتیاران و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان.
بەڕێز جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە كاروبارەكان بە وردیی و بە شێوەیەكی تەندروست بەڕێوەبچن و هەموو هەوڵێك بدرێت لە پێناو سوودگەیاندن بە جوتیاران.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber