هاوسەرۆكی یەكێتی ئامادەیی پیشان دەدات بۆ هاوكاریكردنی پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، دوایین پێشهاتەكان ‌و دوا رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ‌و دۆخی مووچەخۆران تاووتوێ‌ دەكات ‌و ئامادەیی پیشان دەدات بۆ هاوكاریكردنی پارێزگای سلێمانی.
ڕۆژی شەممە 20/6/2020، بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانیدا، سەبارەت بە بارودۆخی دارایی و ئابووریی و مووچەی مووچەخۆران و بە تایبەتی موچەی كەرتی تەندروستیی و ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و پێشهاتە نوێكانی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆیان كرد.
بەڕێز هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیی و پشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ هەر هەماهەنگیی و كارێكی هاوبەش دەربڕی.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاسی كردن بۆ هەر جۆرە هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەك كە لەپێناو خزمەتی گشتیی ‌و پاراستنی هاووڵاتیاندا بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber