نانجین كتێب دەبەخشێتە سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

شاری نانجینی كۆماری چین كە لەلایەن یونسكۆوە وەكو شارێكی ئەدەبی ناسێنراوە، كتێب دەبەخشێتە شاری سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسكۆ.
لەژێر ناونیشانی (لەڕێی خوێندنەوەوە پشتگیریی یەكتر دەكەین)، شاری نانجین لە وڵاتی چین، كە شارێكی داهێنەری ئەدەبیی یونسكۆیە، زیاتر لە ١٠٠ كتێبی ئەدەبیی بە زمانی مەندەرینی چینیی و ئینگلیزیی دەبەخشێتە ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسكۆو لەڕێی ئۆفیسەكەوە كتێبەكان پێشكەش بە كتێبخانەی ئەدەبیی نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی دەكرێت، كە لە داهاتوودا دەكرێتەوە.
دوای ئەوەی شاری سلێمانی لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە وەكو شارێكی داهێنەری ئەدەبیی ناسێنرا، پەیوەندییە ئەدەبیی و هونەرییەكانی لەگەڵ ناوچە جیاجیاكانی جیهان پەرە پێدەدات بەتایبەت لەگەڵ ئەو شارانەی كە لەلایەن یونسكۆوە وەكو شاری ئەدەبیی ناسێنراون.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber