پارێزگار بریندارانی بۆردومانەکەی كونەماسی بەسەردەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بریندارەكانی بۆردومانەكەی ناوچەی كونەماسی بەسەر دەكاتەوە ‌و لە دۆخی تەندروستییان دەپرسێت ‌و پرسەی خۆیشی بۆ قوربانییەكان رادەگەیەنێت.
ڕۆژی شەممە 27/6/202، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە نەخۆشخانەی شار بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستییان، سەردانی بەڕێزان بریندارەكانی بۆردومانەكەی كونەماسیی كرد كە لەچەند رۆژی رابردوودا روویدا و ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە.
پارێزگاری سلێمانی لە میانی سەردانەكەدا هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەكان خواست و سوپاسی دڵسۆزیی پزیشك و كارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانەكە و پارێزگای سلێمانیشی كرد، كە لەم دۆخە سەختەدا بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان. پرسەی خۆیشی بۆ قوربانییەكان ڕاگەیاند و ئومێدی چاكبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەكان خواست.
دواتر بەشەكانی تری نەخۆشخانەكەی بەسەركردەوە و خۆشحاڵیی خۆی بۆ چاكبوونەوەی بەڕێز د. ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار دەربڕی و سوپاسی خۆنەویستیی و گیانی بەرپرسیارانەی كردن، كە بەردەوامن لە خزمەتكردندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber