لەبارەی تاقیکردنەوەکانەوە پارێزگار و وەزیر کۆدەبنەوە

پارێزگای سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی و وەزیری پەروەردە کۆبونەوە
ئەمڕۆ 22-5-2016 د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوە لەسەر ئامادەکاریەکانی دوایین خولی تاقیکردنەوەکانی ناوەندەکانی خوێندن ، لە پاش کۆبونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان رێکخست.
هەرلە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وەزیری پەروەردە دڵنیایی دەداتە خوێندکارانی پۆلی 9 و 12 کە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی گونجاو بەرێوەدەچێت و هەوڵیش ئەدرێت رەچاوی ئەو بارودۆخە بکرێت کەماوەی ڕابردوو بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە زیانی بە خوێندکاران گەیاند.
پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون و وەزیری پەروەردە پشتیوان سادق لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ڕایانگەیاند کە ماوەی تاقیکردنەوە وەزاریەکان 21 ڕۆژەو تەنها لە 7 ڕۆژدا تاقیکردنەوەکان ئەنجام ئەدرێن و سەرجەم پێداویستیەکانیش بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراوە.
سەبارەت بە خەرجکردنی پارەی چاودێرەکانی خولی دوەمی ساڵی پار ، وەزیری پەروەردە رایگەیاند: کە لەم هەفتەیەدا ئەو پارەیە بەسەر چاودێرەکاندا دابەشدەکرێت و پارەکەش ئامادەیەڕ.س