ئامادەكردنی خواردن بۆ چاكسازیی گەورانی سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی داوا لە كۆمپانیا ‌و بەڵێندەران دەكات كە خوازیاری وەرگرتنی تەندەرن بۆ پرۆژەی ئامادەكردنی خواردنی سێ‌ ژەمی رۆژانە بۆ چاكسازیی گەوران لە سلێمانی، سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی بكەن، ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارییەكەیە:

ئاگاداری

ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكەین كە ئارەزوومەندی بەشداریكردنن لە پرۆسەی تەندەرین بۆ (پڕۆژەی ئامادەكردنی خواردنی سێ ژەم لە ڕۆژێكدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەوران – سلێمانی) دووەم جار، كە لە ڕۆژی (١٨/ ٦/ ٢٠٢٠)وە دەستی پێكردووە.
سەرەڕای پشووی فەرمانگەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەكان/ هۆبەی تەندەرین لە دیوانی پارێزگامان لە دەوامدا دەبن بۆ فرۆشتنی تەندەر تا كاتژمێر (١)ی پاش نیوەڕۆی (١/ ٧/ ٢٠٢٠).
هەر كۆمپانیایەك تا ئێستا تەندەری نەكڕیوە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەكان بكات بۆ كڕینی تەندەر.

ئەحمەد عەلی ئەحمەد
جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری
٣٠/ ٦/ ٢٠٢٠