پارێزگار ئیدارەی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بە هاوڕێیەتیی وەزیر ‌و بەرپرسانی كەرتی پەروەردە ئیدارەی چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەی دوازدەی ئامادەیی لە شارباژێڕ ‌و سلێمانی بەسەر دەكاتەوە.
ڕۆژی شەممە 11/7/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە هاوڕێیەتیی بەڕێزان وەزیری پەروەردە و بریكاری وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتیی و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی؛ بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی شارباژێڕ و ئیدارەی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە وەزارییەكانی دوازدەی ئامادەییان لە قەزای شارباژێڕ بەسەركردەوە بە ئامانجی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تاقیكردنەوەكان لە سنورەكەدا.
دوای سەردانەكەیان بۆ سنوری شارباژێر وەفدەكە گەڕانەوە بۆ شاری سلێمانی ‌و چەند ئیدارەیەكی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەیان لە شاری سلێمانی بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە چاودێریی ڕەوشی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانیان كرد.
بەڕێز پارێزگار هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكاران ‌و قوتابیان خواست ‌و دەستخۆشیشی لە ئیدارەی هۆڵەكان ‌و مامۆستایان ‌و سەرپەرشتیارانی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber