بەردی بناغەی شاڕێی بابان دانرا

پارێزگای سلێمانی

لە مەراسیمێكدا بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ‌و ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیران ‌و وەزیرە پەیوەندیدارەكان ‌و پارێزگاری سلێمانی ‌و گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان بەردی بناغەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی (شاڕێی بابان) دانرا.
ڕۆژی شەممە 11/7/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكان و گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی، بەشداریكرد لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغە و دەستپێكردنی شاڕێی بابان (شەقامی ١٠٠م)ی سلێمانی، كە لە رۆژی یەكشەممە (12/7/2020)ەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرەتای مەراسیمەكە بە ڕێزلێنان لە شەهیدانی خەباتی نیشتمانیی كوردستان دەستی پێكرد، دواتر د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وتاری پارێزگای سلێمانی و بەڕێز شێخ فاخر شێخ تەیب وتاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و بەڕێز مەسرور بارزانی وتاری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان پێشكەش كرد.
پاشان بەردی بناغەی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە نیشتمانییە لەلایەن بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانیی و پارێزگاری سلێمانی و گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانەوە دانرا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber