هەڵمەتێك بۆ كۆمەككردنی خێزانە كەمدەرامەتەكان دەست پێدەكات و پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشی لە رێكخەرانی هەڵمەتەكە دەكات و بە ئەركێكی نیشتمانیی لەقەڵەمی دەدات بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
ڕۆژی شەممە 18/7/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە یاوەریی جێگری پارێزگاری سلێمانی بەشدارییكرد لە كردنەوەی هەڵمەتی كۆمەك بۆ ژیان، كە لەلایەن ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی بە بەشداریی و پشتیوانیی دەستەیەك بازرگانی خێرخواز ڕێكخرابوو.
لە میانی هەڵمەتەكەدا وەكو قۆناغی یەكەم بە هەماهەنگیی یەكە كارگێڕییەكان كۆمەك دەگەیەنرێتە ۲٥٠٠٠ خێزان لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ ئەم هەڵمەتە دەربڕی، كە بەهاوكاریی كۆمانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵ لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕێكخراوە و كۆمەكەكە لەلایەن ڕێكخراوەكانی دەزگای مرۆیی مام و مناڵپارێزی كوردستان و گەشەپێدانی مەدەنییەتەوە بە هەماهەنگیی یەكە كارگێڕییەكان دابەش دەكرێت.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber