کێشەی بێ ئاوی لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش

پارێزگای سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون چەند پرۆژەیەکی ئاو بۆ قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش دەکاتەوە .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون و یاوەریان چەند ئەندام ئەنجومەنێک لە لیستە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی و بەرێوبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی و قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەرێوبەری ناحیەی شۆرش سەردانی ناحیەی شۆرشیان کرد و بەمەبەستی کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی ئاو بۆ ئەو سنورە کە ساڵانێکە  کێشەی نەبوونی ئاویان هەیە.
لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا کەهەر لەو سەردانە سازکرا د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند :
ساڵآنێکە کێشەی بێ ئاوی لەم سنورەدا بوونی هەیە و ئێمەش ئەمڕۆ هاتووین چوار پرۆژەی بیری ئاو لەم سنورە دەکەینەوە کە دەبێتە هۆی چارەسەری بەشێک لە پێداویستی دانیشتوانی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش.
ئەم پرۆژەیە بە نزیکەیی (چوار هەزار / مکعب ) ئاو پاشەکەوت دەکات ، بە گوژمەی ملیارێک و شەش سەد هەزار دینار دروست کراوە . کە لەیەک کاتدا ئاو لە بەنداوی دوکانەوە و لە چوار بیر لە بیرەهەڵکەنراوەکان وەردەگرێت و پاشەکەوتی دەکات.
لەهەمانکاتدا پرۆژەی چوار بیری تر لە دەستپێکردندایە لە قەزای چەمچەماڵ کە دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ کەمکردنەوەی کێشەی بێ ئاوی لە قەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆرش.ڕ.س