كاغەز ‌و مقەبای فەرمانگەكان ریسایكلین دەكرێن

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی بڕیار دەدات لەمەودوا سەرجەم كاغەز ‌و مقەبای ناو فەرمانگەكان بەشێوەیەكی دروست كۆبكرێنەوە ‌و ریسایكلین بكرێن.
لەسەر پێشنیازی رێكخراوی زنە بۆ گەشەپێدانی تواناكانی ژن، پارێزگای سلێمانی بە گشتاندنی ژمارە (4322/20) كە رۆژی یەكشەممە 26/7/2020 دەرچوە ‌و واژۆی بەڕێز پارێزگاری لەسەرە، داوای لە سەرجەم فەرمانگەكانی كردوە لەمەودوا كاغەز و مقەبای فەرمانگەكانیان كۆبكەنەوە  لە پێناو بەفیڕۆنەدانی كاغەز ‌و مقەبای ناو دامودەزگاكان، كە لە ئێستادا فڕێ‌ دەدرێن ‌و هیچ سوودێكیان لێ‌ نابینرێت.
لە فەرمانەكەدا هاتوە فەرمانگەكان هەماهەنگی بكەن لەگەڵ رێكخراوی زنەدا بۆ ئەو مەبەستە، رێكخراوی ناوبراویش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ كۆكردنەوە ‌و گواستنەوەی تەواوی كاغەز ‌و مقەبای ناو فەرمانگەكان بەبێ‌ بەرامبەر، بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە ژینگە بكرێت ‌و سوودی داراییش بۆ رێكخراوەكە دەستەبەر بكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber