رێكارەكانی تایبەت بەو زەوییانەی زیادەڕەوییان لەسەر كراوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی فەرمان دەكات بە رێكارەكانی تایبەت بەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەكاندا زیادەڕەوییان لەسەر كراوە بۆ ئەوەی بكرێت بەناوی خاوەنەكانیانەوە ‌و تا كۆتایی ساڵ تاپۆ بكرێن.
فەرمان و ڕێكارە تایبەتەكان بە جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (۳)ی ساڵی ۲٠۱۹، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەكاندا زیادەڕەوییان لەسەر كراوە.
لە فەرمانەكەدا لیژنەیەك لە دیوانی پارێزگای سلێمانی پێكهێنراوە بەمەبەستی وەرگرتنی داواكاریی هاووڵاتیان ‌و لە هەمان كاتدا فەرمانیش كراوە بە پێكهێنانی لیژنە لە سنوری شارەوانییەكانی قەزا و ناحییەكاندا.
ئەمەی خوارەوە دەقی فەرمان ‌و رێكارەكانە: