بەسەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوەیەك بەڕێوەدەچێت تایبەت بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت.
ڕۆژی دووشەممە 10/8/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەرپرس و نوێنەری فەرمانگا پەیوەندیدارەكان، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تایبەت بوو بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت بە هەماهەنگیی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان و فەرمانگا پەیوەندیدارەكان و وەبەرهێنان.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا دوای گفتوگۆكردن بڕیاری پێویست لەبارەی دەستبەكاربوون لە دیاریكردنی ڕێكارە یاسایی و هونەریی و ئەندازەییەكان دران بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە نیشتیمانییە گرنگە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber