جوڵەی مەڕوماڵات رێكدەخرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

بەسەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی ‌و ئامادەبوونی نوێنەری فەرمانگە ‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەك بەڕێوەدەچێت لە پێناو رێكخستنەوەی جوڵەی مەڕوماڵات لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا.
ڕۆژی سێشەممە 11/8/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامەكانی شارباژێڕ و پێنجوێن و بەڕێوەبەرانی ڤێتێرنەری و گومرگی سلێمانی و فەرماندەی لیوای پاسەوانانی سنور، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ڕێكخستنەوەی جوڵەی مەڕوماڵات لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا ڕێنمایی و ڕاسپاردەی پێویست بۆ چارەسەركردنی كێشە سنوریی و كارگێڕیی و گومرگی و تەندروستییەكان دەركران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber