گرفتی ئاو لە سلێمانی چارەسەر دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

حكومەتی هەرێمی كوردستان گوژمەیەك پارە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی (1) دابین دەكات، بە جێبەجێكردنی پرۆژەكەش كێشەی كەمئاویی لە سلێمانی چارەسەر دەكرێت.
رۆژی 28/11/2019 پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (١٥٩٧٢) داوای لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كرد، بە ئامانجی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی گوژمەیەك پارە بۆ پرۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی (1) تەرخان بكات.
دواتر ‌و بە گوێرەی نوسراوی ژمارە (4716)ی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی سەر فەرمانگەی كاروباری كارگێڕیی ‌و دارایی لە ئەنجومەنی وەزیران لە 18/8/2020، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی پیشانداوە لەسەر دابینكردنی گوژمەی چوار ملیار ‌و 82 ملیۆن ‌و 618 هەزار دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی دوكان - سلێمانی (١).
جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی گرفتی ئاو لە سلێمانی‌و رێژەی بەرهەمهێنانی ئاو لە (١٥٠٠) مەتر سێجای ڕۆژانەوە بۆ (٣٢٠٠) مەتر سێجا بەرز دەكاتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber