پتەوکردنی پەیوەندی لەنێوان سلێمانی و ئەرمینیا

پارێزگای سلێمانی
ئەمڕۆ “کارین گریگۆریان” سەفیری وڵاتی ئەرمینیا لە عێراق و وەفدێکی یاوەری سەردانی پارێزگای سلێمانیان کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ “کارین گریگۆریان” سەفیری وڵاتی ئەرمینیا سەردانی پارێزگای سلێمانی کردو لەلایەن پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون پێشوازی لێکرا.
لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەلەپاش دانیشتن و کۆبونەوەی د.ئاسۆ فەرەیدوون و کارین گریگۆریان بەرێوەچوو ، کارین گریگۆریان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئەوەی خستە رووکە دەیانەوێت لەمیانی سەردانەکەیان زەمینەسازی بکەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ پارێزگای سلێمانی، لەسەرجەم کەرتەکانی وەبەرھێنان و گەشتووگوزاردا.
د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی بۆ میدیاکان دواو رایگەیاند:
کە ئامانجی سەردانەکە بنیادنان و پتەوکردنی پەیوەندییە لەنێوان سلێمانی و ئەرمینیا، بەتایبەتیش کە ھەردوو نەتەوەی کورد و ئەرمەن مێژوو و کلتورێکی نزیک لەیەکیان ھەیە.
لەبارەی پرسی لامەرکەزیەتی پارێزگاکان و قەیرانەکانەوە پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند :
لامەرکەزیەتی پارێزگاکان بۆتە پێداویستیەک کە دەتوانێت خزمەتێکی باش بە دانیشتوانی پارێزگاکانی هەرێم بکات لەروی مالی و ئیداریەوە ، وە ئەنجومەنی وەزیرانیش پشتیوانی لە لامەرکەزیەتی پارێزگاکانی هەرێم کردوە ، لەکاتێکدا چەند لایەنک هەوڵ ئەدەن شکست بە لامەرکەزیەتی پارێزگاکان بهێنن ، چونکە لایان وایە دوو ئیدارەیی درست ئەکات ، بەڵام لە بنەرەتدا نەک بەمانای دوو ئیدارەیی نایەت بەڵکو ، خزمەتێکی زۆر بە پرۆسەی دیموکراسی دەکات.
هەرلەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا د.ئاسۆ فەرەیدوون ئاماژەی بە قەیرانی ئاو کارەبا لە وەرزی گەرمادا رایگەیاند :
کە پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەری ئەو دوو کێشەیە بکات ، چونکە راستەوخۆ پێویستی خەڵکەو خەڵک ناتوانێت بەرگەی بێ ئاوی و بێ کارەبایی بگرێتڕ.س